Talk to Sales

Benchmarks

View scores and output across OCR models spanning many document categories.

Want to run these evals on your own documents?

Talk to Sales
Page 1

ئەگەر پێگەی ئابووریی و مانەوەی بۆرجوازی وەك چینی کۆمەڵایەتی بمێنێت، کە بواری دەسەڵاتی دژەکەی [کرێکاران] ئەدی بەراورد بەو وێنەکردنە چینایەتییەکی سۆشیالیزم، چۆن ناکرێت و گونجاوترێش نەبێت، بەوە خۆشباوەر بین، کە لە ڕێگەی پەرلەمانەوە یا لە ڕێگەی ئامۆژگاریکردن و ئاراستەکردنی بۆرجواکانەوە بەرەو سۆشیالیزم بڕۆین؟

هەرچەندە من هەردوو تێڕوانینەکە ڕەت دەکەمەوە و بە ئەفسانە بافییەکی تیۆرییان دەبینم، بەڵام ئەگەر بواری دیکە و چارەی دیکەمان نەبێت و هەر ئەو دوو هەڵبژاردە لە بەردەم مرۆڤایەتیدا بۆ ڕزگاربوون لەم سیستەمی ئیستادا لە ئارادا هەبن، بە بۆچوونی من ئەوا گاڵتەجارییەکەی دووەم ئاوه زگیرانەترە، چونکە ئاوه ز پەسەندی دەکات، کە بۆرجوازییەکە هەستە مرۆییەکەی بەرەو بیرکردنەوەی بەڕێت، بەڵام هەرگیز ئاوه ز پەسەندی ئەوە ناکات، کە سەرخان دەسەڵاتی پێشرەوانی کرێکاران [کۆمونیستەکان] و ژێرخان دەسەڵات و پێگەی سەرمایەداران بێت!

ڕاستییەکەی یەکەم جارە، کە من بیسەر یا بینەری دیمانەیەکی بەڕێز (حەسەنپوور) دەبم، کە لەبارەی سۆشیالیزم و کۆمەڵی داهاتووە دوا بێت. لەبەر ئەوە من وێنەیەکی دیکەم بۆ تێڕوانینی ئەو هەبوو و لەو باوەڕەدا نەبووم، وەها بۆچوونێکی بۆ سۆشیالیزم هەبێت، کە بە لێکدانەوەی من ئەو سۆشیالیزمە تەنانەت شایانی ناوهێنانیش نییە، نەك تێکۆشان لە پێناو هاتنە دیی! چونکە ئەگەر کۆمەڵی سۆشیالیستی هەر چینایەتی بێت و لەوەیشدا هەر خەریکی "خەباتی چینایەتی" بین، ئەدی تێکۆشانی پێش ئەو سۆشیالیزمە ناوی چی دەبێت یا دەتوانین چ ناوێکی لێ بنێین؟

بە بۆچوونی من، تێڕوانینی دیتێرمینستییانەی سۆشیال-دێمۆکراتەکان (وەك پەندە کوردییەکە دەبێژێت "سەری گا لە دۆڵەوە دەردەچێت") بەوەی سەرەنجام سەری سەرمایەداری لە سۆشیالیزمەوە دەردەچێت، ئاوه زگیرترە. چونکە بە لایەنێکەم پێویست بە خۆبە کوشتدان و زیندانیبوون و تێکۆشان و لەسەر کار دەرکران ناکات و سەرمایەدارانی سەروەر وەك کۆمونیستە سەروەرەکان، کۆمەڵ بەرەو کۆمونیزم دەبەن و هەروەها تێکۆشانی بێهودەی پێش "سۆشیالیزمی چینایەتی" یش پێویست نییە و ئیدی وزە و توانا و بەهرە و بیرۆکە و بۆچوونەکانمان بۆ ئەو کاتە هەڵدەگرین و ئەوانەش کە بڕیارە بە پێشرەویی پارتیی کۆمونیست خۆیان بە کوشت بدەن، بەختی ژیانیان دەبێت و وەك ڕابەرانی زیندوو بە جۆرێك چێژ لە ژیانی چینایەتی دەبەن!

بە ڕاستی من هەم لە سەردەمی کۆمونیستبووندا و هەم پاش ئەوە زۆر پڕوپاگەندەی کاریکاتێری (پارتی پێشرەو) و (فەرمانداری و دەوڵەتی کرێکاری و سۆشیالیستی و کۆمونیستی)، بیستوون یا بە چاو کەوتوون، بەڵام هیچکامیان هێندەی ئەم کاریکاتێرە ئاوه ز نەگیر و نالۆجیکی نەبووە و نەبوون: سۆشیالیزمێك کە بڕیارە کۆمەڵی یەکسانی - ئازادی - دادپەروەریی و هاوبەشی بەرهەمهێنان - دابەشکردن - بڕیاردان - کۆمەڵایەتیکردنەوەی کەرەکانی بەرهەمهێنان بێت، چۆن دەتوانێت چینایەتی بێت و چینە کۆمەڵایەتییەکان هێشتا لە ئارادا بن و ناچار بە تێکۆشانی چینایەتی دژی هەندێکیان بین؟

چینی کۆمەڵایەتی چییە؟ ئایا چینی کۆمەڵایەتی بە بن پێگەی ئابووریی جیاواز و بەرتەر یا بێبەش دەتوانن بوونیان هەبێت؟ ئایا پێگە و بەرتەری ئابووریی بە بێ دەسەڵات و سەروەریی دەتوانێت بوونی هەبێت؟ ئەگەر کرێکار دەسەڵاتدارە، ئیدی دژەکەی چۆن دەتوانێت وەك چینی کۆمەڵایەتی دارای پێگەی ئابووریی، بوونی هەبێت و هێشتا چین و توێژەکانی پرۆلیتاریا وێرای دەسەڵاتداریی کرێکاران چار بە تێکۆشان بن؟ تێکۆشان دژی کێ