Benchmarks
View scores and output across OCR models spanning many document categories.
Want to run these evals on your own documents?
Talk to Salesنوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌له له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
نمایندگی کومه‌له در خارج کشور
Representation of Komala Abroad
راگه‌یاندنی نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌له له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به بونه‌ی مه‌رگی هاوڕێ مریه‌م لوتفولانه‌ژادیان
به داخ و که‌سه‌ریکی گرانه‌وه هه‌واڵی مه‌رگی هاوڕێ به‌ڕێز مریه‌می لوتفولانه‌ژادیان به ده‌ستمان گه‌یشت. هاوڕێ مریه‌م ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ۱۹ی مانگی ئوت له ته‌مه‌نی ۸۳ ساڵی دا به هۆی نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ستۆکهۆڵم له وڵاتی سووئید ماڵاوایی له ژیان و که‌سوکار و هه‌موو هاوڕێیانی کرد.
هاوڕێ مریه‌م یه‌کێک له و دایکه تێکۆشه‌ر و زه‌حمه‌تکێشانه بوو که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی سیاسی و زه‌حمه‌تکێش چاوی به ژیان پشکووت. چ له زه‌مانی شا و چ له ده‌وره‌ی حکوومه‌تی جینایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی دا به هه‌موو تواناوه له دژی زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه وه‌ستا و خه‌باتی کرد. هاوڕێ مریه‌م له ده‌وره‌ی قیام و ناخیزی جه‌ماوه‌ری دژی ڕژێمی شا، هه‌موو خۆپیشاندان و مانگرتن و ته‌حه‌سوونێک دا به‌شداری ده‌کرد. یه‌کێک له هه‌ڵسووراوانی به‌رچاوی بنکه‌کان بوو. یار و یاوه‌ری پێشمه‌رگه له شاخ و کێوه‌کانی کوردستان بوو. هاوڕێ و دڵسۆزی هه‌ڵسووراوانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستان له شار بوو. هاوڕێ مریه‌م ده‌رد و مه‌ینه‌تی زیندان و ئه‌شکه‌نجه، ته‌بعید و ئاواره‌یی زۆری به دڵێکی گه‌وره‌وه ته‌حه‌مول کرد.
هاوڕێ مریه‌م دایکی هاوڕێی گیانبه‌ختکردوومان حه‌بیبوڵا و دایکی هاوڕێیان شه‌وبۆ، گوڵانه، و موحیه و خوشکی هاوڕێ گیانبه‌ختکردوو دوکتور فه‌تحوڵای لوتفولانه‌ژادیان بوو. به داخه‌وه ئه‌و برا شۆڕشگێڕه‌ی هاوڕێ مریه‌م، واته دوکتور فه‌تحوڵا که بۆ یارمه‌تی دان به خه‌ڵکی تورکمه‌ن سه‌حرا، که که‌وتبوونه به‌ر هێرشی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، له‌گه‌ڵ ۸ که‌سی دیکه له هاوڕێیانی که‌وتبوونه پێ، به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست دا. دوو برای دیکه‌ی هاوڕێ مریه‌م واته هاوڕێیان یه‌دوڵا به
Adress
R.K. P.O. Box 8031
141 08 Kungens Kurva, SWEDEN
Tel/Fax
+46 - 86030981
representation@komalah.org